Русские видео

Сейчас в тренде

Иностранные видео


Скачать с ютуб (قوتابخانە شوێنیک بۆ خۆشویستنى کتێب و خوێندنەوە) в хорошем качестве

(قوتابخانە شوێنیک بۆ خۆشویستنى کتێب و خوێندنەوە) 4 года назад


Если кнопки скачивания не загрузились НАЖМИТЕ ЗДЕСЬ или обновите страницу
Если возникают проблемы со скачиванием, пожалуйста напишите в поддержку по адресу внизу страницы.
Спасибо за использование сервиса savevideohd.ru



(قوتابخانە شوێنیک بۆ خۆشویستنى کتێب و خوێندنەوە)

قوتابخانە شوێنێک بۆ خۆشویستنى کتێب و خوێندنەوە) پڕۆژەیەکى خۆبەخشانەیە بە ئامانجى ئاشناکردنى خوێندکاران بە کتێب و سەرچاوەى هەمەڕەنگ بەمەبەستى ئەوەى بتوانن دیدێکى هەمەلایەنەیان بۆ بابەتەکان هەبێت هەروەها بۆ گەشەکردنى بیرو هزر و تێڕوانینى خوێندکاران و بەرزرکردنەوەى ئاستى ڕۆشنبیرى و تێگەیشتنیان و هەستکردن بە گرنگى خوێندنەوە وەک یەکیک لە سەرچاوەکانى ژیان و بەهێزکردنى هەستى متمانە بە خۆبوون و دروستکردنى چەندین بەهاى باڵا و مرۆیى لەلاى خوێندکاران و گەیاندن و فێرکردنى چەندین پەیامى پەروەردەیى بۆ ماوەى پێنج ساڵ وەک مامۆستایەک لەگەڵ جێ بەجێکردنى ئەرکەکانم ئەم پڕۆژەیەم لە دوو قوتابخانەى جیاواز ئەنجامداوە, ساڵی ۲۰۱۹لە بەشى دووەمى کتێبی (دیداکتیک، مۆدێل و میتۆدەکانی وانەوتنەوەی م.فایەق سەعید پڕۆژەکە بڵاوکراوەتەوە هەروەها ساڵى ٢٠٢٠شدا لە کتێبی (جیهانی ,خوێندنەوە، هەنگاوە کردارییەکانی بەکلتورکردنی خوێندنەوە)ی بەڕێز م.ئارام سدیق بڵاوکرایەوە ئەم کارە ڕاپۆرتى دووەمە و لە ساڵى ٢٠١٥ ئامادەکراوە , لەبارەى چۆنێتى ئەنجامدانى ,پڕۆژەکەوە کارى وێنەگرتنى ئەم پڕۆژەیە لە کاتى پشووەکان یان کۆتایى وانەکان ئەنجامم داوە لە ڕاپۆرتەکەشدا ئاماژەم بەو کەسانە کردووە کە هاوکارییان کردوم لێرەشەوە سوپاسى خێزانەکەم و خوێندکاران و بەڕێوەبەرو مامۆستایانى هاوڕێم و ئەو هاوڕێیانە دەکەم کە هەمیشە هاوکارییان کردووم, ئێستا وا (٦ )ساڵ بەسەر ئەو ڕۆژانەدا تێدەپەڕێت و پەیوەندیم لەگەڵ بەشى زۆرى ئەو خوێندکارانەدا هەیە و هەموویانم خۆش ئەوێت و هیواى لەشساغی و ئاسوودەییان بۆ دەخوازم . .. سروە جەمال #قوتابخانە#مامۆستا#فێرخواز#پەروەردە#خوێندنەوە#کتێب

Comments